ئەمۆریم داوای یاریزانێکی ناوەراستی کردووە

PM:05:47:17/09/2025

36 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا نیڤیس لە هیلال بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد وای دەبینن یانەکەیان لە هێڵی ناوەراست لاوازە، هەربۆیە دەیانەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا یاریزانی نوێ بۆئەو پێگەیە بگوازنەوە.

گیڤ می سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی باش بە یانەی هیلال سەبارەت بە گواستنەوەی رۆبن نیڤیس.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە یاریزانەکە ئامادەیە بگرێتەوە بۆ ئەوروپا بەمەبەستی یارییکردن، چونکە ئامانجێتی هەموو هەوڵێک بدات لە پێناو بەشداریکردنی لە جامی جیهانی 2026.

گرێبەستی نیڤیس لەگەڵ هیلال تەنها یەک وەرزی ماوە هەربۆیە یانەکەی لە پێناو بەدەست هێنانی سودی مادی ئامادەن لە مانگی یەکدا دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداری 94 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و 24 ئەسیست تۆماربکات.