سەردێڕ:

٤٨ی تەمموز

PM:03:55:18/08/2024
5204 جار خوێندراوەتەوە
عەدنان سەیدحسێن
+ -

کورت و پوخت هۆکاری نەناردنی مووچە ئەوەیە، بەغدا حەوت مانگە داوای پوختەی راژەی فەرمانبەران دەکات و حکومەتی کاربەڕێکەڕی هەرێمیش هەر جارەو بەبیانویەک ناینێرێت.

گرفتێکی دیکە پرسی تەوتین نەکردنی موچەیە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە کە مووچە فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت پارتی و یەکێتی ئەمە باش دەزانن، بەڵام دەیانەوێت دوای بخەن بەڵکو گۆڕانکاریەک رووبدات یان هیچ نەبێت بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە٢٠ی تشرینی یەکەم، بێباک لەوەی هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی درەنگ کەوتن و نەهاتنی مووچە دەدەن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.

تائێستا حکومەتی عێراق بەردەوامە لە وردبینیکردنی لیستی مووچەی هەرێم، کۆی گشتی مووچە لە ترلیۆنێک دینار تێپەڕیوە، سەرەڕای ئەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دامەزراندن بە فەرمی راگیراوە و ساڵانە هەزاران فەرمانبەر خانەنشین دەبن دەبوو پارەی مووچە کەم بێتەوە بەڵام لە٩١٣ ملیارەوە هاتووە بۆ سەرووی تریلیۆنێک دینار، ئەمەش خاڵێکی جەوهەری دواکەتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

وەزارەتی دارایی عێراق ناچێتە ژێرباری ناردنی پارە بەو کەموکوڕیانەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم مانگەش داوای سەرفکردنی موەچەی کردووە، بەڵام وەزارەرتی دارایی رایگەیاندووە، چەند مانگی پێشوو بەهەمان داواکاری مووچە سەرفکراوە، بەڵام هەرێم تێبینیەکانی چاک نەکردووە و خۆتان بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆ بگرن، ئەمڕۆ باس لەوەکراوە بەغدا گوژمەیەک لە مووچە دەنێرێت بەڵام تاوەکو دوای تەواوبوونی دەوامی رەسمی هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

جا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت لەدواکەوتن تا ئەوکاتەی حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی رازی دەبن بەمەرجەکانی بەغدا یاخود لەدوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی تشرینی یەکەم حکومەتێکی گەل پەسەند بە رابەرایەتی نەوەی نوێ درووست دەبێت و یەکەم کاریشی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت هاوشێوەی هەموو عێراق.

گەلەری