سەردێڕ:

دەمی ڕاپەڕینە دەمی ڕاپەڕین، ھەتا کەی بە دیلی و بەبرسی بژین؟

AM:09:49:26/03/2022
4328 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد هەورامی
+ -

ئەمڕۆ گەلی کورد لە ھەرێمی کوردستاندا بە قۆناغێکی ئاڵۆز و ھەستیاردا تێدەپەڕێت، لە ئەنجامی نەبوونی نەخشەڕێگایەکی ستراتیژی ڕوون بۆ دوا ڕۆژی ئەم ھەرێمە، کە دووچاری کێشەی زۆر بووەتەوە.

بەھۆی بەردەوامی قەیرانی سیاسی و ئابووری و دارایی و مووچە و بێکاری و گرانی و نەخۆشی و گرفتی سووتەمەنی و ئاو و کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری، ئەم وڵاتەی لێوان لێو کردووە لە ھەژاری و ناعەدالەتی و ستەم و بەھەدەردانی سەروەت و سامانی وڵات بەڕادەیەک پرسیاری خستووەتە سەر سێکتەرەکانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی.

گومان لەوەدا نییە کایەی سیاسی کوردستان لەماوەی حوکمڕانی (پارتی و یەکێتی)دا وەک گۆمێکی وەستاو لە قووڵاییەوە

بۆگەنی کردووە، لەبنەڕەتا نەک بووەتە پەتایەکی کوشندە بەڵکو بووەتە تەوقێکی کوشندە ھەموو ھیوایەکی ژیانی بۆ تاکەکانی ئەم وڵاتەی لەناو بردووە.

ئەم پڕۆسەی حوکمڕانیە پڕ گرفت بووە لەنێوان بەکارھێنانی ناکامڵی چەند ئامڕازێکی دیموکراسیانە وەک ھەڵبژاردن و ئازادیەکانی ڕۆژنامەگەری و ڕا دەربڕین و سەروەری یاسا و زامن نەکردنی ڕۆڵیان و بەیاساکردنی بنەماکانی ناوەندی کارگێڕی و دارایی و پابەند نەبوون بە شۆڕ کردنەوەی دەسەڵات بۆ خوارەوە و نەمانی متمانە بەدامەزراوە حوکمییەکان.

ئەمەش بووەتە ھۆی ئیفلیج کردنی سێکتەرەکانی ئیدارە دانی واڵت و بژێوی ژیانی توێژەکانی تر لەفەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان و کەم ئەندامان و زیندانیانی سیاسی و کەسو کاری شەھیدان و ئەنفال و توێژەکانی تری کۆمەڵگا و شێواندنی ڕێبازی پڕۆسەی پەروەردە و زانیاری لەلایەک و چەسپاندنی دەسەڵاتی بیرۆکراتی قۆرخ کردنی دەسەڵات لەلایەن حیزبەوە و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و دزین و بە قاچاخ بردنی سەروەت و سامانی وڵات و نەبوونی شەفافیەت لە فرۆشتنی نەوت و داھاتی وڵات و تەشەنە کردنی گەندەڵی لە دامو دەزگاکانی حکومەتدا.

ئەم دۆخەی ئێستا خوڵقاوە زادەی چەند ڕۆژێک نییە، بەڵکو کەڵەکە بوونی چەندین ساڵەی درێژە کێشانی ڕەوشی ئابووری و

سیاسی و لێکترازان و بێ متمانەیە، ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتبار بێت دەسەڵاتی حوکمڕانانی ئەم ھەرێمەن. ھەموو نەھامەتیەکانی

ئەم وڵاتە دەسەڵاتداران لێی بەرپرسیارن.

لە ئەمڕۆدا یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتەی ئێمە ئەوەیە حوکمڕانان میللەتەکەیان کردووە بە کۆیلە ھیچ ھەڵوێستێک و پەرچە کردارێکیان لە دژی چەوسانەوەی خۆیان و بەتاڵان بردنی ماڵ و موڵکی گشتی و سەروەت و سامانی وڵات و برسی کردنی توێژەکانی کۆمەڵگا نابێت...

٢

دەسەڵاتێک سی ساڵە ئەزموونی حوکمڕانی ھەبێت لە وڵاتێکی دەوڵەمەندا بەرگەی یەک مانگ قەیران نەگرێت، جگە لە

شکستی دەسەڵاتداران ھیچ پێناسەیەک ھەڵناگرێت.

دەسەڵاتداران؛ کێ بەرپرسە لەم ھەموو نەھامەتیەیی کە بەسەر ئەم گەلە ستەمدیدەیەتان ھێناوە؟ کوا سیستەمی ئەلیکترۆنی

و ھەژماری بانکی کەوەک مژدە ڕاتان گەیاند بۆ مووچەخۆران؟

ئەلنگاریەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی دەسەڵاتداران لە ھەرێمی کوردستاندا زیاتر بوون دۆخی ژیان و بژێوی ھاوڵاتیان

سەختتر بووە، ھاوڵاتیان لە نۆرەی مووچە وەرگرتن و سووتەمەنی گیانیان دەسپێرن و ڕۆژ دەکەنەوە، خراپی ئیدارەدان و

ململانێی کەسی و حیزبی بەرتەسک چاوەڕوانی ھەرێمی لە کۆتایی تونێلێکی تاریک ھێشتووەتەوە. دەسەڵاتداران شەرم ناکەن

خانەنشینان کە زۆربەی تەمەنیان و توانا و گەنجیەتی خۆیان کردە قوربانی وڵات، بەڵام لە پرییدا دەبێت لە سەعات(١١)ی شەوەوە بەم وەرزی سەرمایە لەبەردەم بانکەکانی دابەش کردنی مووچەدا سەرە بگرن بۆ مووچەیەکی کەم کە بەشی بژێوی ژیانیان ناکات و بەھۆی قەرباڵغی بۆ وەرگرتنی مووچە گیان لەدەست بدەن، ئەوەی لەبەردەم بانکی تانجەڕۆ ڕوویدا.

کارەساتێکی گەورە بوو. حوکمڕانی گەیشتە ئەوەی مووچەی خانەنشینی ببێتە ھۆی گیان لەدەست دانی خانەنشینان لە

شەوانەوە لە سەرە گرتن ڕاوەستن گیانیان ببێتە قوربانی ئەمەش گەورەترین شکست و داڕمانی دام و دەزگای حوکمڕانیە لە

ھەرێمی کوردستاندا. لە ئەنجام دانی قەرەبالغی یەکی زۆر لە بەردەم بانکی تانجەڕۆ لە سەرە وەرگرتنی موچەدا دوو خانەنشینی گیانیان لە دەست دا سیانی تریش بورانەوە ، پێشمەرگەیەکی خانەنشنی دوای وەرگرتنی موچەکەی لە بانقی سۆران گیانی لە دەست دا، بریندار بوونی دوو خانەنشینی تر بە کارەساتی ئۆتۆمبێل لەبەردەم بانکی کشتوکاڵدا.

ئەمە زیاتر تیشکی خستە سەر نەھامەتی و ئازاری ئەو توێژە کە لە دوا ساڵانی تەمەنیاندا لەوپەڕی دەست کورتی و ھەژاریدا ژیان بەسەردەبەن.

ھاوڵاتیان توڕەن لە دەسەڵات، خانەنشینێک دەڵێت:- خوا لەم دەسەڵاتدارانە قبوڵ نەکات خۆیان بە فەردە دۆلار مووچە

دەبەنەوە ئێمەش بەسێ مانگیش بە چکە مووچەمان نەدەنێ!

یەکێکی تریش دەڵێت:-ڕەوایە لە تاریک و ڕوونی بەیانییەوە

سەرە بۆ مووچە بگرم و بە دەستی بەتاڵ بڕۆمەوە، پێم دەڵێن بانک پارەی تیا نی یە. خانەنشینێکی تر کە زیاتر لە (١٢) کاتژمێر سەرەی گرتبوو دەڵێت:- ئەم حوکمەتە بووەتە بەڵا بەسەر خەڵکەوە، ئیتر نابێ خەڵکی قبوڵی بکات، قوڕ بەسەر خەیاڵی خاوتان ئەگەر بەرگەی شەڕی برسی بگرن!

٣

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێ لەسەرە مووچەدا لوتکەی فەشەل

و عارە، دەبێ دەسەڵات بوێرانە لەبری پاساو تاشینی بیر لە دەست لەکار کێشانەوە بکاتەوە.

ئەمڕۆ جگە کاربەدەستان ھەموو حیزبە سیاسیەکان ڕوو بەڕووی بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی دەبنەوە، ئەگەر ھۆشیار نەبن و

واقعیانە مامەڵە لەگەڵ پێشھاتەکان نەکەن بە دڵنیایەوە زیانی زۆر گەورەتر و لێکەوتەکانی مەترسیدارترن لەوانەی

ڕابردوو، بۆیە پێویستی بە فۆرمێکی بنەڕەتی تەندروست ھەیە.

ڕازی بوون بەدەست بەردار بوون لە مافی ئازادی و ژیانی شایستە بە مرۆڤ لەپێناو مانەوەی لە ژیانێکی کولە مەرگیدا و ژێر

دەستەی چەوسانەوەدا، پرسێکە پێویستی بە توێژینەوە و شرۆڤە کردنێکی ورد و زانستیانە ھەیە.

ئەوەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێ لەماوەی )٣٠ )ساڵی حوکمڕانیدا. ئەنجامی حوکمڕانی بنەماڵەیی و حیزبیە

لەپێناو مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان، دەستیان گرتووە بەسەر داھاتی وڵات و ھێزی چەکداری حیزبیان بنیات ناوە

بۆ پارێزگاری خۆیان و کوردستانیان کردووەتە دەزگای ھەواڵگری و موڵگەی سەربازی وڵاتانی ئەقلیمی و زلهێزەکان.

لە ئەنجامی سیاسەتی ناڕۆشنی حوکمڕانانی ھەرێمی کوردستان خەریکە ھەرێم دەبێتە شانۆ گەرییەکی دیکەی ناکۆکییە

نێودەوڵەتیەکان. ھەرێمی کوردستان ھیچ دینگەیەکی مانەوەی نەماوە لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئیدارەتی ئەمنیەوە

ڕووخاوە، ئەوەی ھێشتوویەتیەوە ھاوکێشەی سیاسی و ئەقلیمی و نێودەوڵەتیە.

لە ئەنجامدا ئەگەر ھەرێم بڕیاری پێکراوبێ، بەرە بەرە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان دەیھاڕن. وێڕای ئەوەی ھێرشەکانی ئێران لەسەر ھەولێر ناوجەرگەی دەسەڵاتی

پارتی گرتووەتەوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ھێرشەکە بۆ سەرجەم باشوور و حوکمڕانانی دەسەڵاتی ھەرێمە.

ھۆکاری ئەم ڕووداوە ھەستیارانە زیاتر بۆ دۆخی نالەباری سیاسی و حوکمڕانی ھەرێمە لوتکەی دەسەڵاتی گەمارۆ داوە. بەھەر شێوەیەک بێت ئەم ڕووداوە دۆخی ناو ماڵی کوردی زیاتر پەرتەوازە و لەرزۆک کردووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش پەرتەوازەیی ناو ماڵی کورد و بەرپرسەکانی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی خراپرت کردووە و پەیوەندیەکانی ناوەند و ھەرێم لەسەر ئاستی پێویستدا نییە. لەسەر ئاستی ناوچەیی زیاد بوونی ھەژموونی ھێزە

ئەقلیمیەکان بەتایبەتی تورکیا و ئێران و سناریۆکانی ئایندەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات. دیارە حوکمڕانی

سی ساڵەی ھەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی شاخە، ھێزە کوردیەکان ئەوەندەی خەریکی پیلان گێڕی و سیاسەتی ڕق

و تۆڵە کردنەوە لە یەکتر و بردنی داھاتی وڵات لەلایەن نوخبەیەکی بازرگانی سیاسی و ھێنانی ھێزی داگیرکەرانی کوردستان

بۆ سەر یەکتری نیشانەی فەشەلی حوکمڕانیانە لە کوردستاندا.

بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادە کردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەرکی

ڕاستەقینەی گشت ھێز و لایەن و ڕکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسانی دڵسۆزە. کە شێوازی دروست خاڵە ھاوبەشەکانی

بکەن بە بنەما بۆ ڕێکەوتنێکی ھەمەلایەنە لە بەرەیەکی فراوان یان ھاوپەیمیانیەتی یا ئۆپۆزسیونێکی کارا ( بۆ پێکەوە

تێکۆشان لەپێناو ھێنانەوەی ئاماجنەکانی گەلی کوردستان بۆ داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکی ڕاست و پێش وەخت بۆ پرسە

چارەنوس سازەکان و بەربەرستەکان فەراھەم بکەن، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵانی خەڵکی و ئایندەی گەلی

کوردستان ھەیە. لەپێناو دەسەڵاتێک بەڕاستی داکۆکیکەری مافەکانی خەڵکی بێت و ئامانجی ڕزگار کردنی خەڵکی کوردستان

بێت لەم بارودۆخە ئاڵۆزە و دژوارەی کە ئەمڕۆ ڕوو بەڕووی ھەرێمی کوردستان بووتەوە.

پەرەپێدانی خەبات لەنێو کۆمەڵگایەکی تووڕە لە ناوچەیەکی پڕ گێژاودا کارێکی سەختە، پێویستە بتوانرێ ڕەچاوی

ستراتیژێک بکرێت کە کوردستان لەو گێژاوە ڕزگار بکات. بە داڕشتنی سیاسەتێکی عەقڵانی لە دیدگایەکی تایبەت لەبارەی

چۆنیەتی داڕشتنەوەی مودیلێکی حوکمڕانی بۆ ژیانی ئابووری و سەربازی و مەدەنی لە ھەرێمدا.

نەخشاندنی دوا ڕۆژی سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ئابووری و ڕۆشنبیریی لەپێناو ڕزگار کردنی کۆمەڵگا لە سیاسەتی نا نیشتمانی،

ئەو ھێز و لایەنانەی کوردستانیان بەرەو وێران کردن برد.

گەلەری