محەمەد سەڵاح داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوڵ یەکلاکردەوە

PM:04:31:22/04/2022

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح دوپاتیکردەوە دەیەوێت لە لیڤەرپوڵ بەردەوام بێت و دڵنیاییشیدا کە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێناهڵێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فۆر فۆر تو، محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕایگەیاند، نازانێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکیتر لە لیڤەرپوڵ بەردەوام دەبێت یان نا.

سەڵاح وتی: دەزانم تەنیا یەک ساڵ گرێبەستم لەگەڵ یانەکەمدا ماوە و دەشزانم کە هاندەرانی یانەکە چیان لە من دەوێت بۆ داهاتووم و گفتوگۆکانیش لەسەر گرێبەستەکەم پەیوەندی بە داراییەوە نییە.

وتیشی: لیڤەرپوڵ هەموو شتێکی بە من بەخشیوە و چێژێکی زۆرم لە تۆپی پێ بینیوە لەم یانەیەدا زیاتر لە هەموو شوێنێکیتر لە رووێ بەدەستهێنانی نازناوی بە کۆمەڵە و خەڵاتە تاکەکەسیەکان.

دوپاتیشیکردەوە کە هیوادارە لە لیڤەرپوڵ بەردەوام بێت و لە هاوینی ئەمساڵیشدا ڕیزەکانی یانەکەی جێناهێڵێت بەڵام ئەگەر بەرپرسانی یانەکە دەستبەرداری ببن ئەوەیان جیاوازە و لە دەسەڵاتی ئەودا نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، چونە تەمەنی سەروو 30 ساڵی هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئاستی یاریزان نابێت و تا ئێستای بیرم لەوە نەکردوەتەوە کە تەمەنم لەو ڕێژەیەدایە چونکە زۆر یاریزانیتریش هەن وەک میسی و ڕۆناڵدۆ و بنزیمە و دزیکۆ و لیڤاندۆڤسکی تەمەنیان زیاترە بەڵام دەدرەوشێنەوە لە یاریگادا.

خ . ک