جامی کاراباو.. لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا

AM:12:42:21/01/2022

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کاراباو لیڤەرپوڵ لە ئارسناڵی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یاری چوون بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لەم یاریەدا لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ئارسناڵ بردەوە.
بەم ئەنجامە، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و لەو یاریەشدا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە، ئارسناڵیش ماڵئاواییکرد.
خ . ک