PM:04:11:05/01/2022
804 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى
کوردستان، سەیدسادق و هەولێر بردنەوەیان بەدەستهێنا و دهۆک و ئاراراتیش
یەکسانبوون.
لە هەفتەى 14ى
خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى
دەربەندیخانى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لێ بردەوە.
لە یارییەکى ترى
هەمان هەفتەدا، یانەى هەولێر لە یاریگاى دووەمى فرانسۆ هەریرى تایبەت بەخۆى،
بەرامبەر یانەى هەندرێن یارى کرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى
کۆتایى پێهێنا.
هاوکات یارى نێوان
هەردوو یانەى دهۆک و ئارارات، کە لە شارى دهۆک بەڕێوەچوو، بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ
کۆتایى هات.
لە ئێستادا
هەندرێن بە 27 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا ماوەتەوە و بەجیاوازى خاڵێک لە
پێش سیروانى نوێى پلەى دووەمەوەیە، پێشمەرگەى هەولێریش لە پلەى سێیەمدایە و 19
خاڵى هەیە.