PM:06:40:10/05/2024
1140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بەڵێنیداوە لە داهاتوودا و دوای وازهێنانی لە یاریکردن بگەڕێتەوە
بەرشەلۆنە .
گیلێم بالاگی رۆژنامەنوسی نزیک لە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتین لە لێدوانێکیدا
بۆ پێگەی یونیڤێرسال دڵنیاییدا لەوەی کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئارەزووی گەڕانەوە
بۆ بەرشەلۆنە دەکات.
بالاگ دەڵێت، دڕەنگ بێت یان زوو میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە چونکە بە ماڵی
یەکەمی خۆی دزانێت بەڵام لە ئێستادا چێژ لە کاتەکانی دەبینێت لەگەڵ ئینتەر میامی.
دەشڵێت، لە کاتی سەرقاڵبونم بە نوسینی کتێبی سەرکردەکانی بەرشەلۆنە و بە
دیاریکراوی لە کاتی پرسیارکردن لە میسی ئەو راستەی درکاند کە هاندەری بەرشەلۆنەیە
و خۆشەویستی بۆ ئەو یانەیە بە بێ هیچ مەرجێکە.
رونیشیکردەوە، بە دڵنیاییەوە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە وەک یاریزان ناگەڕێتەوە
بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بەڵکو دوای وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن دەگەڕێتەوە و پۆستێکی
ئیداری لەو یانەیە وەردەگرێت.
میسی لە 2004 تا 2021 یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، لە 778 یاریدا
خاوەنی 372 گۆڵ و 303 ئەسیستبووە بۆ ئەو یانەیە، 35 نازناویشی لەگەڵدا
بەدەستهێناوە.
خ . ک