دوو پاڵێوراو ئامادەى ئاهەنگى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون نابن

PM:03:55:29/11/2021

1372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ و سەڵاح ئامادەى ئاهەنگى تۆپى ئاڵتون نابن، بەڵام پێدرى ئامادەبوونى دووپاتکردووەتەوە.

ڕابیتەى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى مانچستەر یونایتد و محەمەد سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى لیڤەرپوڵ ئامادەى ئاهەنگى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون نابن.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمشەو گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسى لە ئاهەنگێکى تایبەتدا لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا باشترینەکانى 2021ى جیهان لەسەر ئاستە جیاوازەکان دیارى دەکات، کە دیارترینیان خەڵاتى تۆپى ئاڵتونە.

هاوکات پێدرى گۆنزالێسى یاریزانى لاوى بەرشەلۆنە ئامادەبوونى لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکردووەتەوە، بەبڵاوکردنەوەى وێنەیەکى خۆى لە فڕۆکەدا، کە بەرەو پاریس بەڕێکەوتووە.

پێدرى بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەى خەڵاتى کۆپا، کە یەکێکە لە خەڵاتەکانى ئەمشەوى فرانس فوتبۆڵ و دەبەخشرێتە باشترین یاریزانى لاوى ساڵ، ئەمە لە کاتێکدایە پێدرى لە چەند ڕۆژى رابردوودا خەڵاتى گۆڵدن بۆى بەدەستهێنا، کە لەلایەن ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵییەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانى خوار 21 ساڵ.

گ . ف

 
ڕۆناڵدۆ و سەڵاح
Cristiano Ronaldo has just proved Mohamed Salah point once again via strange Liverpool omission - Liverpool.com
پێدرى
Pedri agrees new long-term Barcelona deal with €1bn release clause | Barcelona | The Guardian