PM:04:01:10/02/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی شیکاگۆ فایەر
گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی کردووەتە ئامانج و مانەوەی یاریزانەکەش لە بەرشەلۆنە
مسۆگەر نییە.
رۆبێرتی
لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش بڕیاری نوێکردنەوەی نەدراوە.
رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لیڤاندۆڤسکی یەکەم ئۆفەری فەرمی بەدەست گەیشتووە کە
ئەگەری زۆرە بەو هۆیەوە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت لە هاوینی ئەمساڵدا.
سپۆرت
ئاشكرایکردووە، یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکی ئۆفەرێکی پێشکەشی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە
کردووە تا بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لە مێرکاتۆی
داهاتوودا.
رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی
یانە ئەمریکیەکە بەڵێنیان بە لیڤاندۆڤسکی داوە مووچەیەکی خەیاڵی بۆ دابین بکەن جگە
لەوەش رۆڵی سەرەکی لەناو یانەکەیاندا پێدەبەخشن.
دەشڵێت، لە ماوەی
رابردوودا کارگێڕی یانەی شیکاگۆ فایەر کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو
یاریزانە کردووە تەنانەت خێزانی لیڤاندۆڤسکی سەردانی ئەمریکای کردووە و هەوڵی کینی
موڵکێکی داوە تا لە داهاتوودا تیایدا نیشتەجێبن.
خ . ک