مۆدریچ لە میلان دەمێنێتەوە یان نا؟

PM:03:38:10/02/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان ئامانجی نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچە بەڵام ئەو یاریزانە دوای مۆندیال بڕیار دەدات.

لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی لە هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی یەک وەرزی پەیوەندیکرد بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

بە پێی خاڵێکی نێوانیان بێت، مۆدریچ مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بۆ یەک وەرزیتر نوێبکاتەوە و هەمووانیش چاوەڕێی ئەو بابەتە دەکەن.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، ئامانجی بەرپرسانی یانەکەی شاری میلانۆ ئەوەیە کە ئەستێرە کرواتیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان بۆ یەک وەرزیتر و تا هاوینی 2027 نوێبکاتەوە.

لاگازێتا دەڵێت، هەموو بڕیارەکان لەدەست مۆدریچە بەڵام ئەو یاریزانە پەلە ناکات تا دوای مۆندیالی 2026 بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا بە پێی توانا جەستەییەکەی و ئەنجامەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا ئەو بڕیارە دەدات لەگەڵ وەرگرتنی بۆچوونی خێزانەکەی.

نوسیویەتی، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری میلان پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ مۆدریچ هەیە و نایەوێت تواناکانی لەدەستبدات، تەنانەت سەرجەم یاریزانەکان و بەرپرسانی یانەکەش دڵخۆشن بەو یاریزانە و هیوادارن لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.

خ . ک