خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ شکستی هێنا

PM:11:04:24/01/2026

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا بۆرنمۆس لە یارییەکی دراماتیکیدا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیڤەرپوڵ بباتەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە یاریگای ڤایتاڵێتی بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس.

لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 26 و 33 لەرێگەی ئیڤانسلین و سانجێز تۆماربکەن.

پاشان تیپی میوان لە خولەکی 45 بەلێدانی سەر گۆڵێکان لەرێگەی ڤاندایک تۆمارکردوو و سەرئەنجام ئەم تایمە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی بۆرنمۆس کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو بەجۆرێک تیپی میوان باشتربوون و توانیشیان لە خولەکی 80 لەرێگەی سۆبۆسلایەوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.

پاشان یارییەکە نزیکبوون لەوەی کۆتایی پێبێت بۆرنمۆس لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو توانیان گۆڵی سێیەم تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بۆرنمۆس کۆتایی هاتوو سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا خاڵەکانی گەیاندە 30خاڵ و لەپلەی 13دێن و لیڤەرپوڵیش بە 36 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.