خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:10:28:24/01/2026

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یونیەن بەرلینی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 19ی خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای فۆرسێتری بووە میوانی یونیەن بەرلین.

لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە خولەکی 10 لەرێگەی ئیمری کان گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆ بەردەوامی هەبوو بەجۆرێک لە خولەکی 53 شلۆتنبێرگ توانی دووەم گۆڵ بۆ دۆرتمۆند تۆماربکات پاشان بایەر توانی لە خولەکی 84 بۆجاری سێیەم تۆڕی گۆڵی تیپی بەرامبەر بهەژێنێت.

سەرئەنجام یارییەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 42 خاڵ و لە پلەی دووەمدان و یونیەن بەرلینیش بە 24 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.