باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە لیۆنی بردەوە

PM:12:17:24/01/2026

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ بردنەوەی بەسەر لیۆن بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیۆن فلۆریانی فەرەنسی.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی لیۆن باشتربوون و تایمی یەکەمیان بە جیاوازی چوار خاڵ بردەوە بەڵام دواتر یاریزانانی بەرشەلۆنە گەڕانەوە کەشی یارییەکە و توانیان یارییەکە بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 98 بە 91 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێبهێنن.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی فەنارباخچەی تورکی رووبەڕووی باسکۆنیای ئیسپانی بووەوە و بە ئەنجامی 84 بە 71 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، بۆڵۆنیای ئیتاڵی بە زڤیزدای سڕبی دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی فەنارباخچە چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنەش لە پلەی چوارەمدایە، لیۆن فلۆریانیش لە پلەی بیستەم و کۆتایی ریزبەندییەکەدایە.

خ . ک