PM:11:56:23/01/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئۆکسێری بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.
لە دەستپێکی هەفتەی 19ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئۆکسێر.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 79 برادلی بارکۆلا گۆڵێکی بۆ پاریس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بەو تاکە گۆڵە لە سوودی خۆیان کۆتاییپێهێنا.
خ . ک