PM:11:46:23/01/2026
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ گواستنەوەی ئەلڤارێزی کردووەتە ئامانج و ئەتلەتیکۆش ئامادەیە بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کردووەتە ئامانج.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە لەرێگەی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیانەوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ئارسناڵ ئامادەن ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکەن و سەرجەم مەرجەکانی ئەلڤارێزیش جێبەجێ بکەن بەرامبەر رازیبوونی ئەو یاریزانە کە پەیوەندیان پێوە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.
دوپاتیکردووەتەوە، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید 500 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکیان بە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت ئەوا یانە ئیسپانیەکە گفتوگۆی فرۆشتنی دەکەن.
لە کۆتاییدا نوسیویەتی، ئەم هەوڵەی ئارسناڵ دەبێتە کێشە بۆ بەرشەلۆنە چونکە یانە کەتەلۆنیەکەش گواستنەوەی هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە نەیانتوانیوە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.
خ . ک