خۆری کانسێلۆ لە هیلال بەرەو ئاوابوون دەچێت

PM:07:57:01/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی متمانەی لە کانسێلۆ سەندووەتەوە و یاریزانەکەش دەیەوێت بگڕێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی پورتوگال ئاماژەیەکی نوێیان ئاشکرا کردووە کە جواو کانسێلۆی بەرگریکاری ڕاستی یانەی هیلالی سعودیە نزیکە لە جێهێشتنی تیپەکەی لەم زستانەدا.

کاسنێلۆڕووبەڕووی ئایندەیەکی نادیار دەبێتەوە لەگەڵ هیلال، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی یاریزانەکە بۆ جێهێشتنی یانە سعودییەکە و گەڕانەوە بۆ ئەوروپا، بەتایبەتی کە تا ئێستا لە پێکهاتەی یانەکە ناوی تۆمار نەکراوە لە خولی سعودیە.

ڕۆژنامەی ئە بۆلای پورتوگالی ئاماژەی بەوەدا کە جگە لە گرنگیدانی یانەکانی خولی ئیتاڵی وەک ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی کانسیلۆ، بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریکارە پورتوگالییە بکات.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، سیمیۆنی ئینزاگی ئیتاڵی، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی هیلال نایەوێت ناوی ئەو یاریزانە تۆمار بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕۆیشتنی بەرگریکارەکە.