PM:05:56:01/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانە گەورەکانی جیهان بەتایبەت بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و
ئەیسی میلان ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا بێرناردۆ سێلڤا بگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش ئەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ مان سیتی لە
هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ پێشهاتێک نییە بۆ نوێ
کردنەوەی ماوەکەی، هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکەی
دەکەن.
تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەریەکە لە تیپەکانی
یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان لە ئیتاڵیا و بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی
ئەو ناوەراستکارە دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تەنانەت یانە
سعودییەکانیش ئارەزووی گواستنەوەی بێرناردۆ دەکەن، بەڵام یاریزانەکە ئامانجێتی لە
ئەوروپا بمێنێتەوە.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری
431 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 73 گۆڵ و 75 ئەسیست تۆماربکات.