ئەلێگری: پێوستە بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:03:46:01/01/2026

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری دوپاتیکردەوە پێوستە بردنەوە بەدەستبهێنن و یاریزانەکانی بە باشی خۆیان ئامادەکردووە.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری ئەی سی میلان، پێش یارییەکەیان بەرامبەر کالیاری وتی: کالیاری تیپێکی بەهێزە هەوڵی هاتنە پێشەوە دەدەن لە ریزبەندی خولەکە.

وتیشی: راهێنەرێکی باشیان هەیە و کێشە بۆ زۆرێک لە یانە گەورەکان دروستدەکەن، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین و هێرشببەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بمانەوێت بگەین بە ئامانجەکەمان، دەبێت لە هەموو یارییەکدا بە شێوەیەک یاریی بکەین وەک ئەوەی یاریی کۆتاییە، چونکە لەدەستدانی خاڵ هیچ کاتێک باش نییە.

باسی لەوەشکرد، یاریزانەکانی بە گڕوتینەوە خۆیان بۆ یارییەکە ئامادە کردووە، تەنیا خیمینێز پێکانی هەیە و یاریزانەکانی دیکە بە دۆخێکی تەندروستی باشدا تێدەپەڕن.