رائول: مێسی باشترین یاریزانی مێژووە

AM:11:39:01/01/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رائول گۆنزالێس هەمووان شۆک دەکات و دەڵێت میسی باشترینی مێژووە و دەبێت یاماڵیش بپارێزرێت.

رائول گۆنزالێسی ئەفسانەی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە لێدوانێکی نوێدا بۆ کەناڵیئی دی وای وای ئێن، ستایشی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی مێژوویی بەرشەلۆنەی کرد و رایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ گەورە یاریزانانی وەک زیدان، رۆناڵدۆ، کریستیانۆ و فیگۆ یاری کردووە، بەڵام مێسی باشترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیبێتی.

رائول ئاماژەی بەوە کرد کە مێسی یاریزانێکی جیاوازە و کارە مەحاڵەکان بە جۆرێک ئەنجام دەدات کە وەک ئەوە وایە لە شەقام لەگەڵ هاوڕێکانی یاری بکات.

لە لایەکی تریشەوە، ئەفسانەکەی پێشووی ریاڵ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ئاس باسی لە لامین یامالی ئەستێرەی لاوی بەرشەلۆنە کرد و دووپاتی کردەوە کە هەرچەندە ئەو یاریزانە داهاتوویەکی گەورەی هەیە، بەڵام نابێت هەموو فشارەکان بخرێتە سەری و بکرێتە تاقە فریادڕەسی ئیسپانیا، بەڵکو دەبێت یاریزانە بە ئەزموونەکان هاوکاری بکەن تاوەکو بە ئارامی گەشە بکات و بەهرەکانی خۆی نیشان بدات.