PM:11:59:31/12/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە لیدز یانەیەکی بەهێزە یاریی
رابردوو کێشەی بۆ دروستکردوون بەڵام دەیانەوێت ساڵی نوێ بە سەرکەوتن دەستپێبکەن.
ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول پێش
یارییەکەیان بەرامبەر لیدز یونایتد وتی: ئارەزوو ناکەم ئاڵۆزی یاریی رابردوومان
بەرامبەر لیدز دووبارە ببێتەوە، هەرچەندە توانای مامەڵەکردنم هەیە لەگەڵیدا.
روونیشیکردەوە، لیدز لە یاریی رابردوو کێشەی
زۆری بۆ دروست کردوون، هۆکارەکەش
بوونی راهێنەرێکی لێهاتووە و ئەوان تیمێکی بەهێزن و لە
یارییە گەورەکاندا بە ئازایانە یاری دەکەن، بەڵام خۆیان دەیانەوێت ساڵی نوێ بە سەرکەوتن دەستپێبکەین
سلۆت وتیشی: ڤێرتز یاریزانێکی نایابە و
خاوەن لێهاتووی زۆرە، بەڵام پێویستی بە ئارامییە و پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی زیاتر
لەگەڵ چڕی و خێرایی خولی ئینگلیزیدا خۆی بگونجێنێت.
دەشڵێت: یانەکەم بەدەست پێکانەوە
دەناڵێنێت، بەتایبەت هەریەکە لەئەلێکساندەر ئیساکوجیۆڤانی لیۆنیکە
بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەونەوە، هەروەهامحەمەد سەڵاحیش بۆ جامی ئەفریقا ڕۆیشتووە.