PM:11:59:31/12/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا کامیرۆن بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر مۆزەمبیق بەدەستهێنا و کۆت دیڤوار لە گابۆنی بردەوە.
لە کۆتا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی
جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی کامیرۆن و مۆزەمبیق رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی 23 خولەک جینی
کاتامۆ بە گۆڵێک مۆزەمبیقی پێشخست، بەڵام دوای فشارەکانی کامیرۆن پێنج خولەک دواتر
ڤیلیسیانۆ جۆنی بەرگریکاری مۆزەمبیق گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی لە
سودی کامیرۆن یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، کامیرۆن باشتر دەرکەوت و
لە خولەکی 55 کریستیان کۆڤانی بۆ یەکەم جار هەڵبژاردەکەی پێشخست، تا کۆتاییش
یارییەکە بەم ئەنجامە مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە سودی کامیرۆن کۆتاییهات و بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ بە پلەی
دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناغی داهاتوو، مۆزەمبیقیش بە پلەی سێیەم گەیشتە هەمان
قۆناغ.
لە یارییەکی دیکەی بەهێزی هەمان کۆمەڵە
کۆت دیڤوار بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ریمۆنتادای بەسەر گابۆندا کرد و بە
یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی 16.