PM:11:32:31/12/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە یارییکردن لە
یاریگای سەندەرلاند زۆر قورسە و دەبێت لە رووی بەرگرییەوە باشتربن.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی
پێش رووبەرووبوونەوەی سەندەرلاند وتی: رکابەرەکەمان وەرزێکی سەرسوڕهێنەریان
دەستپێکردووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەر تیمە گەورەکان.
دەشڵێت: یاریکردن لە یاریگای ئەوان زۆر
قورسە و هاندەرانی سەندەرلاند کەشێکی ناوازە دروست دەکەن، تیمەکانی وەک ئارسناڵ و ئەستۆن ڤێلا
نەیانتوانیوە لەوێ بردنەوە
بەدەستبهێنن.
وتیشی: رۆدری هێشتا ئامادە نییە، بەڵام
باری تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام یاریزانانی وەکنیکۆ ئۆریلیوڕایان
شەرقیئاستێکی باش پێشکەش دەکەن.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لە
ڕووی بەرگرییەوە تۆکمەتر بن،ڕاستە زۆرترین
گۆڵ تۆمار دەکەن، بەڵام
دەبێت بە پێچەوانەی ئەوە لە رووی بەرگرییەوە ئامادەتربن.