PM:10:33:31/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە یانەکانی هیلال و ئیتیحاد
بردنەوەیان بەسەر خلود و نیۆم بەدەستهێنا.
لە یارییەکەی هەفتەی 12ی خولی سعودیە،
یانەی هیلال دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی خلود.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی
دەستیانپێکرد، بەڵام لە خولەکەی 37 دۆسەری بەرگریکاری یانەی خلود بە کارتی سور
کرایە دەرەوەی یاریگا.
کارتە سورەکەی یانەی خاوەن یاریگا رێگای
بۆ هیلال خۆشکرد تا گۆڵی یەکەم لە خولەکی 45 لە رێگەی ساڤیچ تۆماربکەن، بەڵام دوای
پێنج خولەک لێدانی سزا بۆ خلود هەژمارکرا و رامیرۆ ئینریکی بە سەرکەوتووی گۆڵی یەکسانبوونی
یانەکەی پێ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هیلال بە فشارکردن
دەستیپێکرد و لە خولەکی 61 تیۆ هێرناندێز بە گۆڵێکی نایاب بۆ دووەم جار یانەکەی
پێشخستەوە، لە خولەکی 84یش هەمان یاریزان گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە سودی هیلال کۆتاییهات، بەم ئەنجامە هیلال بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ چووە پلەی
دووەمی ریزبەندیی.
لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش یانەی
ئیتیحاد بە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیۆمی بردەوە، ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی
20 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە.