PM:07:40:31/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی ئارنۆڵد دەکات و ئامادەیە لەم پێناوەدا 40 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.
پاش ئەوەی لە هاوینی رابردوو ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوڵەوە پەیوەندیکرد بە ریاڵ مەدرید، بەڵام بەهۆی پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی تاوەکوو ئێستا لەگەڵ تیپە نوێیەکەی خۆی نەگونجاندووە.
تۆری فێجاجێس ئەوەیان ئاشکراکردووە کە مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەیە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو یاریزانە 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.
لەلایەکیترەوە ئەم شەش مانگە چارەنووس ساز دەبێت بۆ ئەو بەرگریکارە و ئەگەر نەتوانێت خۆی بگونجێت ئەوا بەئەگەرێکی زۆرەوە مێرێنگی بیر لە بەرێکردنی دەکەنەوە.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات.