PM:07:00:31/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانە گەورەکانی ئەوروپا لەناویاندا پۆرتۆ ئارەزووی گواستنەوەی بەرداخچیان کردووە بەشێوەی خواستن بەڵام بەرشەلۆنە رەتیکردووەتەوە.
پاش ئەوەی رۆنی بەرداخچی لەو یارییانەی دەرفەتی پێدراوە توانیوێتی تواناکانی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی لامین یاماڵ وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ئەمەش وای لە یانەکانی ئەوروپا کردووە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
رۆژنامەی سپۆرت بلاویکردووتەوە کە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی ئۆفەری فەرمی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە لە پێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە و ئامادەن لە زستاندا بەشێوەی خواستن بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا بڕیاریانداوە تاوەکوو کۆتایی وەرز هەر ئۆفەرێک بۆ کڕینی بەرداخچی پێشکەشیان بکرێت رەتی بکەنەوە و پاشان لە هاویندا هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی بکەن و چارەنووسی دیاریی بکەن.
ئەستێرە سویدییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 13 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.