AM:10:12:16/11/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی
لا فوێنتێ دوپاتیکردەوە کە شانازی دەکات بە راهێنەرایەتی ئەم نەوەیەی ئیسپانیا و دەیانەوێت
زیاتر بەدەستبهێنن.
لویس
دی لا فوێنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای بردنەوەیان لە جۆرجیا رایگەیاند، لەبەر ڕێزگرتن لە بەرامبەر و بۆ هەموو تیپەکان، بەتایبەتی تورکیا،
دەبێت بە خۆبەزلزان بمێنینەوە، پێش ئەوەی لە یاریگادا رووبدات هیچ شتێک بە
ئەنجامێکی پێشوەختە نازانین، دەبێت تا کۆتایی بە هەمان عەقڵیەت بەردەوام بین.
دەشڵێت: دەستکەوتەکانمان
لە ئەنجامی ماندووبوونی بەردەوام بووە، هۆکاری گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی شانازی بەو
یاریزانانە بکەین، من بەختەوەرم کە سەرکردایەتی نەوەیەک دەکەم کە کوالیتییەکی وا
مێژوویی هەیە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هێشتا زۆر شتمان ماوە بیکەین و هێشتا دەمانەوێت زیاتر بەدەستبهێنین و
ئەنجامەکانمان باشتر بکەین، زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە سەرکردایەتی گروپێکی گەنج
بکەیت کە هەرگیز لە کارکردن بۆ ئەوەی باشتربن ناوەستن.
دی
لا فوێنتێ وتیشی: دین هاوسن تووشی ئازارێکی کەم بووە، وەک هەمیشە پاراستنی
یاریزانەکان کاری لە پێشینەی ئێمەیە، ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ
پزیشکانی ڕیال مەدرید و هەستمانکرد باشترە پشوو بدات.