PM:01:44:14/11/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا دوپاتیکردەوە دەیانەوێت
رێزلێنانێکی گەورە بۆ میسی بکەن و پەیکەرێکی گەورەی ئەو یاریزانە لە کامپ نۆ بوونی
هەبێت.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە
لێدوانێکیدا رایگەیاند، دڵنیایە کە هەموو کات لیۆنێل مێسی پەیوەندیە بەهێزەکەی
لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە دوای ئەوەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئینتەر میامی
کۆتاییدێت.
لاپۆرتا دەڵێت، نازانم مێسی چی دەکات
بەڵام ئەو زۆر باش دەزانێت کە دەرگاکانی بەرشەلۆنە هەمیشە بەڕوویدا کراوەن، رێزێکی
زۆر و سەرسامیەکی زۆریان بۆ ئەو ئەستێرە هەیە، جگە لەوەش شایستەی ئەوەیە جوانترین
رێزلێنانی لە جیهاندا بۆ رێکبخرێت لەلایەن یانەکەمانەوە.
دەشڵێت، لە کۆبونەوەی یانەکەماندا بیرمان
لەوە کردەوە بە باشترین شێوە رێزلێنانی بۆ مێسی بکەین بە شێوەیەک کە پەیکەرێکی ئەو
یاریزانە لە یاریگای کامپ نۆ دروستدەکەین تا هاوشێوەی کرۆیف و کوبالا بەردەوام لە
بیری یانەکەدا بمێنێتەوە.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە، بێگومان
هاندەرانی بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆش دەبن بەوەی کە پەیکەری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە
یاریگای یانەکەیاندا بوونی هەبێت چونکە ئەو بەشێکی گەورەیە لە مێژووی بەرشەلۆنەدا.
خ . ک