یاریگاکانی یۆرۆی 2028 یەکلایکرانەوە

PM:05:49:13/11/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریگاکانی یۆرۆی 2028 یەکلایکرانەوە و یاری کۆتایی لە وێمبڵی لە شاری لەندەن دەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە ناسراوە بە یوفا ناوی ئەو یاریگایانەی بڵاوکردەوە کە بڕیاری یارییەکانی یۆرۆی 2028ی تێدا بەڕێوەبچن، وە قۆناغی پێش کۆتایی و یاری کۆتایش لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەدەچن.

وا بڕیار یۆرۆی ساڵی 2028، لە وڵاتەکانی ئینگلتەرا و وێڵز و سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکوور بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشەوە یاریگاکانی یەکلایکراونەتەوە.

بەپێی بڵاکراوەکەی ویفا، یاری کردنەوە لە کاردیف بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی تریش دەبەشکراون بەسەر یاریگاکانی، ئیتیحاد و تۆتنهام هۆتسپێرز، ڤیلا پارک و هیڵ دیکنسن، وە هەروەها سەینت جەیمس پارک.

وە یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتاییش لە یاریگاکانی، وێمبڵی و ئەڤیڤا و هێمدن پارک ئەنجامدەدرێن. هەروەها قۆناغەکانی دواتر تەنها لە یاریگای وێمبڵی لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچن.

جێی وتنە، بەهۆی ئەوەی یۆرۆی 2028 لە چوار وڵاتی جیاواز بەڕێوودەچێت هیچ هەڵبژاردەیەک بە راستەوخۆی سەرناکەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکە و پاڵاوتن ئەنجامدەدرێت.