یانەیەکی گەورە چاودێری کینان یەلدز دەکات

PM:01:33:15/09/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێلسی چاودێری کینان یەلدز دەکات و ئامادەیە گرێبەستێکی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کاوت ئۆفساید، یانەی چێڵسی ئینگلیزی چەندین نوێنەری ناردووە بۆ ئیتاڵیا، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری کینان یەڵدزی یاریزانی یۆڤانتۆس بکەن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر نوێنەرانی بلوز لە ئاستی یاریزانەکە رازیببن و بزانن لەگەڵ پلانەکانی ئینزۆ مارێسکا دەگونجێت، ئەوا گرێبەستێکی پێشکەش دەکەن.

گرێبەستی چێڵسی بۆ ئەستێرە تورکییەکە رەنگە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆبێت، بەڵام تا ئێستا خواستی یاریزانەکە بۆ پەیوەندیکردن بە خولی ئینگلیزی و بە تایبەت یانەی چێڵسی دیارنییە.

کینان یەڵدز تەمەنی 20 ساڵە، لەگەڵ بایرن و یۆڤانتۆس یاریی کردووە، بەشداریی 159 یاریی کردووە و خاوەنی 40 گۆڵ و 30 ئەسیستە، نرخی لە بازاری گواستنەوە 50 ملیۆن یۆرۆیە.