PM:01:31:30/08/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی ئەیسی میلان گواستنەوەی نکۆنکۆی تاوەکوو
حوزەیرانی ساڵی 2030 بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی ئەیسی میلان لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا
بڵاویانکردەوە کە پاش هەوڵدانێکی زۆر سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی کریستۆڤەر
نکۆنکۆ لە چێڵسی ئینگلیزی.
هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە تاوەکوو
حوزەیرانی ساڵی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆسۆنێری واژۆکردووە.
تێچوی گواستنەوەی نکۆنکۆ 35 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام لەساتی
بەدەست هێنانی نازناو و پێشکەشکردنی ئاستی باش میلان پێویستە پێنج ملیۆن یۆرۆیتر
پێشکەشی بلوز بکات.
لەلایەکیترەوە یاریزانەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە
پەوەیندی بە ئەیسی میلانەوە کردووە و لەهەمان کاتدا سوپاسی یانەی چێڵسی کردووە و
هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ چێڵسی ئاستێکی بەرزی
پێشکەسکردووە بەجۆرێک بەشداری 62 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و
پێنج ئەسیست تۆماربکات.