AM:11:31:29/08/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی فەنەرباخچە
دوورخرایەوە پاش ئەوەی نەیتوانی یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنز لیگ.
پاش ماڵئاوایکردنی یانەی فەنەرباخچە لە
قۆناغی کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەنفیکا و نەگەیشتنیان بەو
پاڵەوانێتییە، بڕیاری دوورخستنەوەی خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی یانەکەیان
دا.
لە راگەیەندراوە فەرمییەکەی فەنەرباخچەدا هاتووە: لە سەرەتای وەرزی
2024-2025 خۆسێ مۆرینیۆ سەرکردایەتی تیپی تۆپی پێی ئێمەی کرد، لە ئێستادا
هاوکاریان لەگەڵ ئەودا کۆتایی پێهاتووە، سوپاسی ئەو هەوڵانەی دەکەین کە تا ئێستا
بۆ یانەکەمان داویەتی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە درێژەی ژیانی وەرزشیدا.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە راهێنەری پێشووی یانەکانی، چێڵسی و مانچستەر
یونایتد و تۆتنهام و ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2024 وەک راهێنەری فەنەرباخچە
دەستبەکار بوو، ئەوەش دوای شەش مانگ لە دوورخستنەوەی لەلایەن ررۆماوە.
پاش دوورخستنەوەکەش، فابریزیۆ رۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە ئەم بڕیارە
بەهۆی شکستی مۆرینیۆوە دراوە لە سەرخستنی فەنەرباخچە بۆ چامپیۆنزلیگ، پێدەچێت
بەڕێوەبەرانی یانەکە لەڕادەبەدەر توڕە بن سەبارەت بەم ڕووداوە.
خۆسێ بەکۆی گشتی 62 یاری
راهێنەری یانەی فەنەرباخچە بوو تێیدا 37 یاری بردەوە و لە 14 یاریشدا یەکسان بوو،
11 یاریش تووشی شکست هات و لەگەڵ یانەکەش هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنا.