جامی رۆما.. سینەر و دی مینۆر و هورکاز گەیشتنە قۆناغی 16

AM:09:31:13/05/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆما سینەر و دی مینۆر و هورکاز گەیشتنە قۆناغی 16 و پێریتینی ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر گاسپەر دی یۆنگی هۆڵەندیس یاریکرد.

سینەر لە سەرەتای یارییەکەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام توانی دوای یەک کاتژمێر و 25 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار، شەش بە دوو گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی رووبەڕووی هوگۆ دێلینی کازاخستانی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە ماتیۆ پێرتینیی و مارکۆس گیرۆن لە یارییەکانیان بەرامبەر کاسپەر روود و هۆبێرت هورکاز تووشی شکستهاتن.

دوای ئەو ئەنجامانە، سینەر و دی مینۆر و هورکاز و کاسپەر روود گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، پێریتینی و دی یۆنگ و دێلین و گیرۆن ماڵئاواییانکرد.

خ . ک