PM:05:27:20/04/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆدریچ دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە ریاڵ
مەدرید بەردەوامبێت بەڵام یانەکەی دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا چارەنووسی
یەکلابکاتەوە.
گرێبەستی ئێستای لۆکا مۆدریچ لەگەڵ یانەی
ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی پێدێت و تادێت دەنگۆکان لەسەر داهاتووی
ئەو ئەستێرە کرواتییە زیاتر دەبێت.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەنووسی ئیتاڵی
فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە مۆدریچ دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە مێرێنگی
درێژە بە یاریکردن بدات.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە تاوەکوو ئێستا
ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە نەداوە و دەیانەوێت
لە پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەو بڕیارە بدەن، چونکە پێیان وایە یانەکەیان
پێویستە سەرقاڵی ڕکابەریکردن بێت لەسەر نازناو خولی ئیسپانیا و بردنەوەی یاری
کۆتایی جامی شا لە بەرشەلۆنە.
لوکا مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەم
وەرزەدا بەشداری 49 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و حەوت ئەسیست
تۆماربکات، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.