بەفەرمی ئەفسانەیەک بووە راهێنەری فاینۆرد

PM:01:40:23/02/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فاینۆرد بە فەرمی ڕایگەیاند ڤان پێرسی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 دەبێتە راهێنەری یانەکەیان.

یانەی فانۆرد رۆتردام بڵاویکردەوە لەگەڵ رۆبن ڤان ڤان پێرسی گەشتووینەتە ڕێککەوتن بۆئەوەی ئەرکی سەرپەرشتی کردنی یانەکەمان لە ئەستۆ بگرێت.

ڤان پێرسی تەمەن 41 ساڵەو لەم هەفتەیەدا لە کۆمەڵگەی مەشقەکانی فاینۆرد دەست بە کارەکانی دەکات و لە هەمان ڕۆژدا تا ناوەڕاستی ساڵی 2027 بۆندەکەی لە یاریگای دی کویپ واژۆ دەکات.

هەروەها یانەکە ڕێنی هاکی وەک یاریدەدەری ڤان پێرسی دیاریکردووە، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، هاک ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی و یاریدەدەری لە یانەکانی پاک زڤۆل، توینتی، کامبۆریوک، ئۆترێخت، تەنانەت مانچستەر یونایتدیشی هەیە.

دێنیس تێ کلۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی فاینۆرد سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ڤان پێرسی وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە توانیمان ئەفسانەیەکی ڕاستەقینەی یانەکە وەک راهێنەری نوێی یانەکە بناسێنین، ڕۆبن بە باشی یانەکە دەناسێت و بە تەواوی چی پێویستە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت بۆی ئەنجام دەدەین.