ریاڵ دەیەوێت بەهۆی مباپێوە یاریزانێک بگوازێتەوە

AM:10:00:13/02/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ هانی ریاڵ مەدریدی بۆ گواستنەوەی سالیبا داوە و ئارسناڵیش داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ دەستبەرداربوون لێی.

ریاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی زستانەدا هیچ یاریزانێکی نەگواستەوە ریزەکانی سەرەڕای ئەوەی یانەکە چەندین پێکانی لە پێگە جیاوازەکان و بە تایبەت هێڵی بەرگەری هەبوو ئەویش بە دوورکەوتنەوەی، رۆدیگێر و میلیتاو لەگەڵ ئالابا و کارڤاخاڵ و لە ئێستاشدا ڤاسکوێز.

لە ئێستادا وادیارە یانەکە پلانی بۆ هاوینی داهاتوو داڕشتووە بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک، وە هەروەها لەم نێوەندەدا کیلیان مباپێ کاریگەری خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پلانی گواستنەوەکانی ریاڵ و هەوڵی رازیکردنی ویلیام سالیبا دەدات تا روو لە مێرەنگی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێڵ ئی تێن سپۆرتی فەڕەنسی، کیلیان هانی یانەکەی داوە لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ویلیام سالیبا ئەنجام بدەن و خۆشی هەوڵیرازیکردنی یاریزانەکە دەدات.

سالیبا ماوەیەکی زۆرە وەک ئامانجێکی سەرەکی لەنێو کارگێڕی ریاڵ بۆ پێگەی دڵی بەرگری بیری لێدەکرێتەوە، بەڵام خودی یاریزانەکە هەردەم خواستی مانەوەی پیشانداوە لەگەڵ ئارسیناڵ.

یەکێکی تر لە کێشەکانی بەردەم یانەکەی مەدرید لە گواستنەوەی یاریزانەکە ئەوەیە ئارسناڵ نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت و داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەوکات لە بەرامبەر فرۆشتنیدا.