تۆتنهام دەیەوێت سۆن بە سعودییەکان بفرۆشێت

PM:04:00:12/02/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام دەیەوێت سۆن بە سعودییەکان بفرۆشێت سەرەڕای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە مانگی رابردوودا، یانەی تۆتنهام ئینگلیزی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی هوینگ مین سۆنی هێرشبەری کۆریای باشووری یانەکەیان بۆ یەک وەرزیتر راگەیاند.

پێگەی فوتبۆڵ میدیا هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوی لەسەر داهاتووی مین سۆن بڵاوکردەوە کە ئەویش هەڵوێستێکی بەرپرسانی یانەی تۆتنهامە و پەیوەندی بەو یاریزانەوە هەیە.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی تۆتنهام بە نیازن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان ببن و لە ئێستاوە ئەو یاریزانەیان پێشکەشی سعودییەکان کردووە.

رونیشیکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە دەزانن کە یانە سعودییەکان پارەی زۆر دەدەن لەپێناو گواستنەوەی یاریزانان، ماوەی یەک ساڵیشە گرنگی بە گواستنەوەی سۆن دەدەن بۆ یەکێک لە یانە بەهێزەکانی خولەکەیان.

گرێبەستی پێشووی سۆن لەگەڵ تۆتنهام لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبوو، یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس ئامانجیان ئەوە بوو بە گرێبەستی ئازاد بیگوازنەوە بەڵام یانە ئینگلیزیەکە بە فەرمی گرێبەستەکەی نوێکردەوە ویانەکانی تری بێهیوا کرد.


خ . ک