بایرن میونشن ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

PM:11:51:25/10/2021

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕووی کوماندا کردەوە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ببێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێهیوابوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کینگسلی کومانی یاریزانی یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە چەندین جار ئۆفەریان پێشکەشی یاریزانە فەرەنسیەکە کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام سەرجەمیانی ڕەتکردوەتەوە.

ئاشكراشیکردووە، یانە ئەڵمانیەکە بڕیاریانداوە لە هاوینی 2022دا دەستبەرداری کومان ببن و نرخی فرۆشتنیشیان بە 60 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بۆ هەر یانەیەک دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکات.

مۆندۆ ڕونیکردوەتەوە، ئەم بڕیارەی یانە باڤاریەکە بەهۆی ئەوەیە گرێبەسی کومان لەگەڵ یانەکەدا لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و نایانەوێت بەهەمان سیناریۆی ئەلابا بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەیان جێبهێڵێت.

خ . ک