ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لەسەر ڤینیسیۆسدا

PM:11:21:25/10/2021

10664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری ڤینیسیۆس ببێت و دەیەوێت لە پرۆژەی داهاتووی یانەکەدا بێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو گرێبەستانە ڕەتبکەنەوە کە لە ماوەی داهاتوودا پێشکەشیان دەکرێت بۆ دەستبەرداربوون لە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە سوورە لەسەر پارێزگاری کردن لە ڤینیسۆس و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا لە پرۆژەی یانەکەدا بێت لەگەڵ کیلیان مباپێ و ئیرلینگ هالاند کە نیازی هەیە گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشدا، پێرێز بە ئاشکرا وتویەتی یاریزانە بەرازیلیەکە بۆ فرۆشتن نییە چونکە متمانەی تەواوی پێیەتی ببێتە ئەستێرە لە داهاتووی یانەکەدا و دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان.

خ . ک