جامی کاراباو.. سبەینێ چێڵسی و ئارسناڵ یاریان هەیە

PM:10:30:25/10/2021

664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە جامی کاراباو ئارسناڵ و چێڵسی بە جیا یاریان هەیە و چوارشەممەش وێستهام و مانچستەر سیتی یاری لوتکە دەکەن.

سبەینێ لە قۆناغی 16ی جامی کاراباو، کاتژمێر نۆ و 45 خولەک یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ساوسامپتۆن دەکات، ئارسناڵیش رووبەڕووی لیدز یونایتد دەبێتەوە.

چوارشەممەش سەرجەم یارییەکانی تر بەڕیوەدەچن، لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەودا و لە یاری لوتکەدا یانەی مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی یانەی وێستهام، بیرنلی و تۆتنهام رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لیڤەرپوڵیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر برێستۆن یاریدەکات.

مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ تا ئێستا زۆرترین نازناوی جامی کارابویان بردوەتەوە لە مێژوودا کە هەشت جارە، مان یونایتد و چێڵسیش هەریەکەیان پێنج جار بونەتە پاڵەوان.

خ . ک