PM:09:22:25/10/2021
848 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی
ئیتاڵیا میلان میوانداری تۆرینۆ دەکات و چوارشەممەش یۆڤانتۆس رووبەڕووی ساسۆلۆ دەبێتەوە.
سبەی سێشەممە
یارییەکانی هەفتەی 10یەمی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات، لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکدا
یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی تۆرینۆ دەکات.
چوارشەممەش چەند
یارییەکیتر ئەنجامدەدرێن، کاتژمێر حەوت و 30 خولەک یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی یانەی
ساسۆلۆ دەبێتەوە، ئەتڵانتاش دەبیتە میوانی سامپدۆریا، لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی
شەویشدا یانەی ئینتەرمیلان دەبێتە میوانی ئیمپۆلی، ڕۆماش بەرامبەر کالیاری
یاریدەکات و لازیۆ و فیۆرینتینا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ناپۆلی بە 25 خاڵ
لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ میلانی دووە،
ئینتەریش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
خ . ک