کۆنتی بەمەرج دەبێتە ڕاهێنەری مان یونایتد

PM:08:02:25/10/2021

1144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی ڕەزامەندی نیشانداوە تا ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد وەربگڕیت بەڵام مەرجی هەیە بۆ یانەکە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی پێشوازی لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردنی مانچستەریونایتد دەکات لەکاتی دوورخستنەوەی سۆلشایەر بەڵام بەومەرجەی یانەکە گرەنتی هەندێک خاڵی بۆ بکەن.

کۆنتی لە مانگی ئایاری ڕابردوو دوای بەدەستهێنانی کالچیۆی ئیتاڵی لەگەڵ ئینتەرمیلان ئەو یانەیەی بەجێهێشت، لەئێستادا کۆنتی لەشێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانی یانەی مان یونایتد نیگەرانە و دەیەوێت خۆی هەموو کارەکانی گواستنەوەی یاریزانان بەڕێوەببات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی سکای سپۆرت دوپاتیکردەوە کە کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە تائێستا کۆنەبونەتەوە و لەچەند ڕۆژی دواتردا داهاتووی سۆلشایەر یەکلادەکەنەوە.

فابریزیۆ وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن کۆنتی بیر لە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد ناکاتەوە دوورن لەڕاستی بەڵام تائێستا هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی بوونی نیە.