عێراق دوو یاری داهاتووی لە قەتەر ئەنجامدەدات

PM:07:34:25/10/2021

1556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عێراق دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە دەوحە ئەنجامدەدات و ناگەڕێتەوە بۆ بەسرە.

ئەحمەد موسۆوی وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردەی عێراق دوو یاری داهاتووی خۆی لە پاڵاوتنەکان کیشوەری ئاسیا بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر لە دەوحە ئەنجامدەدات نەک لە بەسرە کە بەرامبەر سوریا و کۆریای باشوور یاریدەکات.

مۆسۆوی لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: دوو یاریەکەی عێراق بەرامبەر سوریا و کۆریای باشوورلە وڵاتی قەتەر ئەنجامدەدرێت و گواستنەوەی یاریەکانی داهاتووش بۆ وڵاتی عێراق لە کۆبونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی جیهاندا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەکەیدا تا ئێستا لەکۆی چوار یاری خاوەنی سێ خاڵە و لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندیدایە.