یۆڤانتۆس : پێکانەکانی بێرناردیسکی و کین سووکن

PM:06:22:25/10/2021

1744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس هاندەرانی یانەکەى دڵنییا دەکاتەوە پێکانەکانی بێرنادیسکی و کین سووکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنەوە یاریگا.

لە یاری دێربی ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەرمیلان بێرنادیسکی یاریزانی باڵی چەپی خانمە پیرەکە لە شانی ڕاستی دووچاری پێکان هات و بەو هۆیەشەوە لە خولەکی 18ی تایمی یەکەم  بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.

لەو بارەیەوە، یۆڤانتۆس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، پێکانەکەى بێرناردیسکی جێگەى نیگەرانی نیە و لە داهاتویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە یاریگاکان پاش ئەوەى لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە  پێکانەکەى تەنها بوونی ئازاڕیکی کەمبووە لە شانی ڕاستی و بەستەرەکانی نێوان شانی و قۆڵی دووچاری هیچ زیانێک نەهاتووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوی خانمە پیرەکەدا هاتووە، مۆیس کینی هێرشبەریش بەهۆی زۆری بەشداریکردنی لە یارییەکان دووچاری فشاری ماسولکە هاتووە لە ڕانی ڕاستیدا و بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانەکە لە یاری دێربی دوورخراوەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا بە شێوەیەکی باشتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان.