ماوەى دوورکەوتنەوەى ڤالڤێردی لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

PM:05:46:25/10/2021

2508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤالڤێردی ناوەندکاری ڕیاڵ مەدرید بۆ 10 ڕۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆ یپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ڤالڤێردی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەى ڕیاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە کامپ نۆ دووچاری پێکان هات و بۆ 10 ڕۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

مۆندۆ ئاشکرایکرد، بەهۆی پێکانی ئەژنۆی ناوەندکارە ئۆرۆگواییەکە ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى ئۆسەسۆنا لە چوارشەممەى داهاتوو لە تواناکانی بێبەش دەبێت و لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەکە دووپاتیکردەوە کۆرتوای گۆڵچی سەرەڕای ئەوەى لە کاتی کلاسیکۆدا هەستی بە ئازار لە ئەژنۆیدا کردووە، بەڵام لە لایەن ئەنچیلۆتییەوە ڕۆژێک پشووی پێدراوە و دواتر بەشداری ڕاهێنانەکان دەکاتەوە.

ڤالڤێردی لە کلاسیکۆدا لە تایمی دووەم بەشداریکرد و بەهۆی بەرکەوتنە توندەکەى لەگەڵ پیکێدا لە دوای 17 خولەک بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت و کارڤاخاڵ شوێنی گرتەوە.