نەورۆز یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

PM:05:09:25/10/2021

2232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەورۆز یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی عێراق بەدەستهێنا و لە قاسمی بردەوە.

لە یاریەکانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی عێراق یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی قاسمی کرد و یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

یانەی قاسم لەسەرەتاوە دوو گۆڵی تۆمارکرد بەڵام نەورۆز بێهیوانەبوو تا لەڕێگای ئاسۆ ڕۆستەمەوە دوو گۆڵی تۆمارکرد و یاریەکەی یەکسانکردەوە،لەتایمی دووەمیشدا نەورۆز لە خولەکی 89 لەلایەن دیار عەلیەوە گۆڵی سێیەم و بردنەوەیان تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی چواردەیەم.

سبەینێش یانەی زاخۆ لەیاریگای خۆیدا ڕوبەڕووی نەجەف دەبێتەوە و هەولێریش میوانداری یانەی تەلەبە دەکات.