ڤیدیۆ.. یەكێك لە سەیرو سەمەرەترین ڕوداوەكان لە جیهانی وەرزشدا

PM:04:46:25/10/2021

8356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یەكێك لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2002 هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە یارییەكدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ساموای ئەمریكی یاریی كرد.
ئەوەی چاوەڕوان نەكراوبو هەڵبژاردەیەكی نیشتیمانی 31 گۆڵی لێ بکرێت لە تەنها یەك یاریدا، رۆژنامەنوسكە لەبارەی ئەم یارییەوە دەڵێت هێندە گۆڵ تۆمارکراوە، تەنانەت ناوبژیوانەکەی کە ژمارەی گۆڵەکان ئەنوسێت لەسەر تابلۆی یاریگاكە لێی تێک دەچێت و لە بری 31 گۆڵ 32 دەنوسێت.
تەنانەت بێژەری یارییەكە دەڵێت گۆڵی ژمارە 20 یاریزانی ژمارە 20 تۆماری دەکات، ئەمە رستەیەکە کە ناتوانی هەموو جار بیڵێیت.
ئەم یارییە لە نێوان هەلبژاردەی ئوسترالیا و هەڵبژاردەی ساموای ئەمریکی بووە، ساموای ئەمریکی دورگەیەکە لە زەریای هێمن، و نزیکە لە ئوسترالیا، بەڵام بە ئیدارە سەر بە ئەمەریکایە، وەک جەزیرەی گوام، دانیشتوانەكەی 55 هەزار کەسن.
ئەمەریکا کۆمەڵێک دورگەی هەیە کە هێشتا لەژێر سەرپەرشتی ئیداری ئەودان، ساموای ئەمە یەکێکە لەو دورگانە و گوام و دورگەکانی باکوری ماریانا و چەند دورگەیەكی دیكەن، كە پێیان دەوترێت ناوچە نا یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چونکە بە ئیدارە سەر بە ئەمەریکان، بەڵام دەستوری ئەمەریکی پەیڕەو ناكەن و مانی دەنگدانیان نیە.