PM:08:46:30/01/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە گرێبەستی
پێدری تا ساڵی 2030 نوێکردنەوە و مەرجی شکاندنیشی یەک ملیار یۆرۆیە.
ماڵپەڕی فەرمی
یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، لەگەڵ پێدری گۆنزالێزی ناوەڕاستکاری یانەکە
گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی یاریزانە لاوەکەیان تاوەکو هاوینی 2030
نوێکردووەتەوە.
پاش
نوێکردنەوەکەش ماڵپەڕی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی لەوەکرد، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستە نوێیەکەی پێدری تەمەن 22 ساڵان لەگەڵ یانە کاتالونییەکە بڕی یەک ملیار
یۆرۆیە.
جێی باسە، پێدری
لە هاوینی 2019 بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ لە لاس پاڵماسەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، بەڵام ساڵی 2020 چووە یانەکە و
وەرزێکی خواستنی لە لاس پاڵماس بەسەربرد.
دواتر هەر بە زووی
خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە گونجاند و تا ئێستاش بە درێسی یانەکەوە خاوەنی 24 گۆڵ و 17 ئەسیستە.