PM:06:10:30/01/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێرتز نزیکە لە
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام یەک مەرج کارەکەی راگرتووە کە پەیوەندی بە ریاڵ
مەدریدەوە هەیە.
رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، فلۆریان فێرتزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نزیکە لە
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزن تا ساڵی 2029.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەداوە، لە ئێستادا تەنها یەک کێشە لەبەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو
یاریزانەدا هەیە ئەویش مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی بە شێوەیەک کە
لیڤەرکوزن بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی لەسەر داناوە لە کاتێکدا فێرتز داوای کردووە تەنها
100 ملیۆن یۆرۆ بێت.
رونیشیکردووەتەوە،
ئەو یاریزانە ئارەزووی ئەوە دەکات لە داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە
بکات و دڵنیایە لەوەی ئەگەر مەجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بیت
ئەوا چوونی بۆ یانەی شاهانە ئاسانتر دەبێت لە ساڵانی داهاتوودا.
دەشڵێت، جگە لە
ریاڵ مەدرید چەند یانەیەکی تری گەورەی ئەوروپا گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرە
ئەڵمانیەکە دەدەن کە ئەوانیش بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و مانچستەر سیتین.
خ . ک