PM:03:34:25/10/2021
2164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆتینیۆ
چوارشەممەى داهاتوو یاری ژمارە 100 لەگەڵ بەرشەلۆنەدا ئەنجامدەدات و یانەکەش
ئامادە نیە 20 ملیۆن یۆرۆ ببەخشێتە لیڤەرپوڵ.
ڕۆژنامەى
مۆندۆدیپۆرتیڤۆیئ ئیسپانی ئاشکرایکرد، لە ئەگەری بەشداریکردنی کۆتینیۆ لە یاری
داهاتووی یانەکەى بەرامبەر ڕایۆڤایکانۆ لە هەفتەى 11یەمی لالیگا، یاریزانە
بەڕازیلییەکە ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ بۆ 100 یاری بەرزدەکاتەوە و سوودمەندی یەکەمیش
لیڤەرپوڵ دەبێت.
مۆندۆ باسیلوەکرد،
لە بڕگەیەکی گرێبەستەکەى کۆتینیۆ لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هاتووە هەرکاتێک یاریزانە 100
یاری لە ڕیزی یانە ئیسپانییەکە ئەنجامدا دەبێت بە پێی ڕیکەوتنی نێوانیان 20 ملیۆن
یۆرۆ ببەخشێتە لیڤەرپوڵ.
لە بەرامبەر ئەو
هەواڵەى ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، بەرپرسانی ئێستای بەرشەلۆنە هاوکات لەگەڵ ئەنجەمەنی
بەڕێوەبردنی پێشووی یانەکە ڕەتیانکردەوە لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەدا بڕگەیەکی لەو
جۆرە هەبێت کە ئەو بڕە پارە بدەنە یانە ئینگلیزییەکە لە ئەگەری گەیشتنی بە 100
یاری لەگەڵ یانەکەیاندا.
کۆتینۆی لە 2017 لە
لیڤەرپوڵەوە بە گرێبەستێک چووە بەرشەلۆنە و تا ئەم ساتەش بەشداری لە 99 یاریدا
کردووە و خاوەنی 24 گۆڵ و 14 ئەسیستە.