نوێترین ڕیزبەندى یاریزانانى تێنس بڵاوکرایەوە

PM:03:03:25/10/2021

1152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ پارێزگارى لە پێشەنگى یاریزانانى تێنس کرد و 10 پلەى یەکەمى ڕیزبەندى کچانیش گۆڕانکارى بەسەردا نەهاتووە.

یەکێتى یاریزانە پیشەگەرەکانى تێنسى سەر زەوى جیهان نوێترین ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى بڵاوکردەوە و نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى پارێزگارى لە پلەى یەکەم کردووە و دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى و ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانیش بەدواییەکدا لە پلەکانى دووەم و سێیەمدان.

لە پلەکانى چوارەم تا دەیەمى ڕیزبەندیەکە تەنیا یەک گۆڕانکارى ڕوویداوە، ئەویش سەرکەوتنى کاسپەر ڕوودى نەرویجیە بۆ پلەى هەشتەم و دابەزینى دۆمینیک سیمە بۆ پلەى نۆیەم.

لەسەر ئاستى کچانیش 10 پلەى یەکەمى ڕیزبەندیەکە هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نەهاتووە و ئاشلى بارى و ئەرینا سابالینکا و کارۆلینا پلیسکۆڤا و باربۆرا کریچکۆڤا و گاربین مۆگۆرۆزا بەدواییەکدا لە پلەکانى یەکەم تا پێنجەمدان.

لە پلەى شەشەم تا دەیەمیشدا ئیلینا سڤیتۆلینا و ماریا ساکارى و ئەنەس جابر و بیلیندا بینسیچ و ناومى ئۆساکا بەدواییەکدا دەبینرێن.

گ . ف

No description available.No description available.